ستافی شانۆگەری "ئەستێرەکانی دارستان" خەڵاتکران

ستافی شانۆگەری
دوای نمایشکردنی شانۆگەری "ئەستێرەکانی دارستان" بە شێوەیەکی خۆبەخش بۆ منداڵان و بە تایبەت بۆ منداڵە شەهیدەکان، ستافی کارەکە خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه،‌ له‌ هۆڵى به‌ريوه‌به‌رايه‌تىی شانۆی هەولێر، ريكخراوى پروشه‌ بۆ هۆشيارى و پێگه‌ياندنى منداڵان، خه‌ڵاتى رێزلێنانەکەی بە ستافی شانۆگەرییەکە بەخشی.
ئەم بەرهەمە شانۆییە لەلایەن به‌ريوه‌به‌رايه‌تیی شانۆى هه‌ولێر و گروپى شانۆيى چه‌وساوه‌كان نمايشكرا و ‌ته‌واوى ستافه‌كه‌ به‌ خۆبه‌خشانه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌يان پێشكه‌شى منداڵان كرد، به‌تايبه‌ت منداڵانى شه‌هيد.
شانۆگەری "ئەستێرەکانی دارستان" لە نووسینی حوسێن عەلییە و لە وەرگێڕان و دەرهێنانی یوسف یوسفییە، لە رۆژانی ٢٣-٢٤ ئاب/ ئۆگۆست لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر نمایشکرا.
Top