ئاوازدانەری هیندی ئادیش شیرفاستافا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئاوازدانەری هیندی ئادیش شیرفاستافا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی هیندی، ئادیش شیرفاستافا، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی هیندستان، شیرفاستافا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مۆمبای گیانی لەدەستدا.
ئەو ئاوازدانەرە ماوەی پێنج ساڵ بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو و بەم دواییە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لە نەخۆشخانەدا مایەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لەو ماوەیەی کە شیرفاستافا لە نەخۆشخانەدا بوو، زۆرێک لە سینەماکارە ناودارەکانی بۆلیوود سەردانیان کرد، لەوانە ئەمتاب باچان، شارۆخان و ئیشواریا.
Top