موفتی گەورەی سعودیا: فیلمی محەمەد رەسوولڵا دوژمنداریی ئیسلامە

موفتی گەورەی سعودیا: فیلمی محەمەد رەسوولڵا دوژمنداریی ئیسلامە
حەفتاودووهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی ڤنیز بە پێشاندانی فیلمی Spotlight (ئاشکراکەر) دەستی پێکرد.
ئەکتەرانی ئەم فیلمە، لە گەڵ گروپی ئامادەکردنی فیلمەکە گەیشتنە ڤنیز بۆ ئەوەی لە بەشی دەرەوەی کێبڕکێی فسیڤاڵی ئەمساڵ ف بیناسێنن.
گروپی رۆژنامەنووسانی " ئاشکراکەر" لە رۆژنامەی بۆستۆن‌گلۆب، کۆنترین گروپی رۆژنامەنووسانی ئاشکراکەرە کە هەورا لە ئەمریکا درێژە بە کارەکانی دەدات. بەسەرهاتێک کە ئەم گروپە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە منداڵئازاری لە کلیسەیەکی کاسۆلیک لە ماساچوسیتی ئەمریکا دەیگڕێنەوە، هەشتا کردەی ئازاری تاکی ئاشکرا کردووە و براوەی خەڵاتی پۆلیتزەرە.
ئەکتەری فیلمەکە "مارک رافالوو" گوتی: " شتێک کە لە لەم فیلمەدا پێی‌دەگەن، سەرپۆش دانانێکە کە بە رێکخراو جێبەجێ کراوە. تەنیا کلیسە نییە، پۆلیس و سیتەمی دادوەری، سیاستەمەداران و سیستەمی دەستەڵاتی بۆستۆنیش دەگرێتەوە و تا قووڵایی کۆمەڵگا رەگی داکوتاوە."
ئەکتەرێکی دیکەی ئەم فیمە، "ستانلی تووچی" گوتی: ئێمە هەموومان دەمانەوێ نهێنییەکان بزانین، دەمانهەوێ سەردەدەر لە نهێنیەکان دەربکەین. بە تایبەت کاتێک ئەم نهێنییانە بە شێوەیەکی رێکخراو و دەستی دامەزراوەیەکی وەک کڵێسەیان لە پشتەوە بێت.
دەرهێنەری فیلمەکە، "تۆم مەک کارتی"، پێی وایە ئەم جۆرە رۆژنامەگەرییە ئاشکراکەرە، ئیدی باوی نەماوە. ئەو دەڵێ: لە راستی دا بەم بارودۆخەی رۆژنامەگەریی جددی و پڕۆفیشناڵی ئەم سەردەمە، ئێستا باشترین کاتە بۆ گەندەڵی. هۆیەکەشی ئەمەیە ساڵیانێکە رۆژنامەگەر لە وڵاتی من و لە وڵاتی ئێوەش لەناوچووە. هەر بۆیە رۆژنامەنووسان ناتوانن ئەم جۆرە کێشانە چارەسەر بکەن. تەنیا ئەمەیە ئەگەر هەواڵیان پێبگات، دەتوانن لە سەر تویتەر یان فەسیبووک بڵاوی بکەنەوە، بەڵام ناتوان بە چەند هەفتە و چەن مانگ لە دادگادا دایبنێن و بە دوای پۆلیس و وەرگرتنی لێدوان لە کەسەکانەوە بن. نا، ناتوانن ئەمە بکەن، چونکە زۆربە خەڵک کاریان هەیە."
فیلمی " ئاشکراکەر" لە فستیڤاڵی "تۆرنتۆ"ش پێشان دەدرێت و لە شەشی مانگی نۆمبەرەوە لە هەموو کەس دەتوانێ بیبینێت.
فستیڤاڵی فیلمی ڤنیز کە بە ئیتالیایی Mostra Internazionale d'Arte Cinematografica di Venezia یە، یەکێک لە گەورەترین فسیڤاڵە سینەماییەکانی جیهانە. ئەم فستیڤالە یەکەم جار لە سالی ١٩٣٢بەڕێوە چوو و وەک فستیڤاڵەکانی وەک "کان" و "بەرلین" گرینترین رووداوە سینەماییەکانی ئەوروپایە.
Top