لە مۆسکۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کتێب بەڕێوەدەچیت

لە مۆسکۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کتێب بەڕێوەدەچیت
لە رۆژانی ٢-٦ ئەم مانگە پێشانگای نێودەوڵەتیی مۆسکۆ بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت، لە یەکەم رۆژیدا چەندین چالاکیی جیاجیای کەلتووری بەڕێوەچوون.
لە پێشانگاکەدا ٤٠٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە ٣٠ وڵات بە بەرهەمە چاپکراو و ئەلیکترۆنییەکانیان بەشدارن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "رووسیا ئەلیوەم"، لە خولی ئەمساڵی پێشانگاگەدا، وڵاتی ئیران، ئەرمینیا و سربیا وەک میوان بەشدارن.
ئەم چالاکییە دەرفەت بۆ خوێنەران دەرەخسێنێت کە چاویان بە کەسایەتییە جیاجیاکانی بواری رۆشنبیری، هونەری و وەرزشی بکەوێت.
لە بەرهەمی نووسەرە دیارەکانی نێو پێشانگاکە، بەرهەمی نووسەری رووسی ڤیکتۆر بیلیفین، خانمە نووسەری رووسی ڤیکتۆریا تۆکاریفا، نووسەری ئیسپانی ئۆلیڤییە ویدمار پیکاسۆ کە نەوەی شێوەکاری ناودار پابلۆ پیکاسۆیە و بەرهەمی چەندنی نووسەری دیکەی جیهانی.
Top