ئەکتەری ئەمەریکی دین جۆنز ماڵئاوایی لە ژیانکرد
بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو ئەکتەرە بە دەزگاکانی راگەیاندنی راگەیاند، جۆنز بە هۆی نەخۆشی "بارکنسۆن"ـەوە لە لۆس ئەنجێلس گیانی لەدەستدا.
ئەو ئەکتەر ئەمەریکییە هەرچەند لە بواری سینەمادا ناسراوە، لە هەمانکاتدا وەک ئەکتەرێکی شانۆیی لە چەندنین بەرهەمدا رۆڵیگێڕاوە.
جۆنز بەشداری لە دەیان فیلمی سینەماییدا کردووە، دیارترینیان فیلمی "Showboat" کە رۆڵی "بۆبی" تێدا گێڕاوە، هەر لە دنیای سینەمادا چەندنی خەڵاتی جیهانی پێبەخشراوە.