یادكردنه‌وه‌ى رۆژى شه‌هیدانى زانكۆیی به‌رده‌وامه‌

یادكردنه‌وه‌ى رۆژى شه‌هیدانى زانكۆیی به‌رده‌وامه‌
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ به‌ئاماده‌بوونى د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لقى و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین و چه‌ند كه‌سایه‌تى دیكه‌ى شارى هه‌ولێر، زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌لاَیه‌تى زانكۆ به‌ مه‌راسیمێك 24/4ى رۆژى شه‌هیدانى زانكۆى به‌رز راگرت.

له‌سه‌ره‌تادا د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى وتارێكى پێشكه‌ش كردو دڵگرانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددینى له‌باره‌ى كاره‌ساته‌كه‌وه‌ ده‌ربرِى و تیشكى خسته‌ سه‌ر چۆنییه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌.

دواتریش وتارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌لایه‌ن به‌ره‌ڤان حه‌مدى پێشكه‌ش كرا، له‌یادكردنه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كه‌دا زانكۆى سه‌لاحه‌ددین چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدۆیى له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون پیشاندا.
Top