منداڵێک بەهۆی نەخۆشییەکی زگماکییەوە سەری دوو هێندەی جەستەیی لێهاتووە
دایكی جەنە ئاماژە بەوە دەکات، کچەکەی زۆر نەخۆشە و بەزۆر سەری دەشۆم و پۆشاکی لەبەر دەکەم، کێشەی خەوی هەیە و زۆریش دەگری.
سەرەتای ئەمساڵ نەشتەرگەرییەک بۆ جەنە کراوە، پزیشکان ئامێرێکیان لەنێو سەری داناوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاو بۆ لەشی، بەڵام ئەوە تەنیا 10 رۆژ سەری جەنەی لە گەورەبوون وەستاندووە و دواتر دەستی بە گەورەبوون کردووەتەوە؛ تاوەکو ئێستاش چارەسەری یەکجاری بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.
جەنە لە رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، نۆ مانگ بەر لە ئێستا خێزانەکەی هاتوونەتە باشووری کوردستان، لە کەمپی دۆمیز لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون.
رووداو