ئه‌م پیاوه‌ ده‌ڵێت: به‌ 3 خووله‌ك چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێت

ئه‌م پیاوه‌ ده‌ڵێت: به‌ 3 خووله‌ك چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێت
گریگ برادن، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ به‌هۆی بیردۆزه‌كه‌ی له‌ جیهان ناسراوه‌، ئه‌ویش روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و باری ده‌روونی و سۆزدارییه‌، به‌ گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌، باری ده‌روونی و سۆزداری كاریگه‌ری له‌سه‌ر DNAى مرۆڤ هه‌یه‌، هێزی هزر و بیركردنه‌وه‌، زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

گریگ ده‌ڵێت: "كاتێك هه‌ست و سۆزێك له‌ دڵمان درووست ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی كارۆموگناتیسیی و كاره‌بایی له‌ناو جه‌سته‌مان درووست ده‌بێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌كیدا ده‌كات".

گریگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، مه‌به‌ستی ئه‌و, هه‌موو هه‌ست و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌یه‌ كه‌ توانای درووستكردنی ئه‌و شه‌پۆله‌ كارۆموگنتاسییه‌ به‌هێزه‌ی هه‌یه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی ده‌ره‌كیدا هه‌یه‌.

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی گریگ، نيشانى ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه‌ی داوه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چین‌ تۆماركراوه‌، كه‌ هیچ چاره‌سه‌ر و ده‌رمانێكی تێدا نییه‌، له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ژنێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڕۆ بووه‌ و گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی نزیكه‌ی 8 سانتیمه‌تر ده‌بێت، پزیشكان له‌ رۆژئاوا پێیان راگه‌یاندووه‌، ئه‌وان ناتوانن هیچ چاره‌سه‌رێكی بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن، بۆیه‌ چووه‌ته‌ چین، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان به‌ شێوازێكی جیاوازتر بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ دانایی پێشینانه‌وه‌ ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارده‌هێنن.

هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی پێداگری زیاتر گریگ له‌سه‌ر بیردۆزه‌كه‌ی، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌هۆی هه‌ست و سۆز و ده‌روونه‌وه‌، به‌ 3 خووله‌ك چاره‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ چه‌ند ساڵێك ده‌بێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌یسێك به‌و شێوه‌یه‌، دووباره‌ بیردۆزه‌كه‌ی گریگی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌رباس و بووه‌ته‌ جێگه‌ی بایه‌خی ناوه‌نده‌ زانستیی و پزیشكییه‌كان.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، 3 پزیشك، كه‌ له‌سه‌ر هه‌ستكردن به‌ به‌ناخی دڵییان به‌ شێوه‌یه‌كی درووست، راهێندراون، هه‌ستێكی له‌وجۆره‌ بۆ ژنه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ درووست ده‌كه‌ن و نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاكده‌بێته‌وه‌، هاوكاتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، به‌ ئامێری سۆنار "ئولتراساوند" شوێنی نه‌خۆشییه‌كه‌ پیشانده‌درێت و له‌ ماوه‌ی ته‌نها 3 خووله‌كدا خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌ ون ده‌بێت.

له‌ ساته‌وه‌ختی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كاره‌ش، ژنه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌واو به‌ ئاگایه‌ و سڕنه‌كراوه‌، به‌ڵام باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ پرۆسه‌كه‌ و شێوازی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و په‌یامه‌ی گریگ له‌ رێگه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بیگه‌ینێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و وزه‌ی له‌ناو جه‌سته‌دا كارده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ ده‌توانێت ئه‌و كاره‌ بكات كه‌ مرۆڤ ده‌یه‌وێت.

گریگ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویستت دڵخۆش بی، ئه‌وا دڵخۆش ده‌بی، ئه‌گه‌ر ویستت خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندرووست بی و به‌ده‌ست هیچ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ نه‌ناڵێنی، به هه‌مان شێوه‌ وا ده‌بیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویستێكی زۆرت بۆ پیشه‌یه‌ك هه‌بێت، به‌ده‌ستی ده‌هێنی، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه‌، پێویسته‌ وا هه‌ست بكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌ راستیدا رووده‌دات".
k24-
Top