لە مۆسكۆ لەفەی گەس قەدەخە دەكرێت

 لە مۆسكۆ لەفەی گەس قەدەخە دەكرێت
شارەوانی مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا بڕیاری قەدەخەكردنی دروستكردن و فرۆشتنی هەموو جۆرە گەسێك كرد و لە مانگی داهاتووشەوە تەواوی چێشتخانەكانی گەس دەفرۆشن دادەخرێن.

شارەوانی مۆسكۆ هۆكاری بڕیارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە بەم دواییە شوێنەكانی فرۆشتنی گەس تایبەتمەندی تەندروستییان لەدەست داوە و چەندین جار لە پشكنینەكان دەرنەچوون.


ئەلێكسی نامیریۆك بەرپرسی ئەنجومەنی بازرگانی و خزمەتگوزارییەكانی پایتەختی رووسیا رایگەیاند كۆشكەكانی فرۆشتنی گەس لە مۆسكۆ بەكەلكی هەڵگرتن و پاراستنی ئەو جۆرە خواردنە نایەن. بۆیە ناكرێ بەردەوام بن.
Top