له‌به‌ر ئه‌م حه‌وت هۆكاره ڕۆژانه مۆز بخۆ
زاناكان ده‌ڵێن: " له‌به‌ر ئه‌م حه‌وت هۆكاره ڕۆژانه مۆز بخۆ".
هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م- به‌ره‌نگاری فشاری به‌رزی خوێن ده‌كات: له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌مۆزدا هه‌یه، هاوكات سۆدیۆمیشی تێدا نزمه، خواردنی ڕۆژانه‌ی مۆز فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت. هه‌روه‌ها له‌دوای خواردنی خۆراكی سوێر، مۆزخواردن كاریگه‌ری سوێرییه‌كه له‌جه‌سته‌دا ناهێڵێت.
دووه‌م- باشتركردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس: مۆز میوه‌یه‌كه پڕه له‌ڕیشاڵی تواوه‌و نه‌تواوه، ئه‌و ڕیشاڵانه هاوكاری هه‌رسكردن ده‌ده‌ن.
سێیه‌م- خواردنێكی نمونه‌ییه بۆ ڕێگری كردن له زۆر خۆری: مۆز واده‌كات بۆماوه‌یه‌كی درێژ مرۆڤ هه‌ست به‌تێری بكات. نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕه له‌ڕیشاڵ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆن و به‌رامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی واده‌نێرێت بۆ مێشك كه هه‌ستی تێربوونی لادروست ده‌كات.
چواره‌م: به‌هێزكردنی ته‌ندروستی خوێنبه‌ره‌كان: ڕۆژانه جارێك یان دووجار مۆز بخورێت، نزیكه‌ی 4 گرام ڕیشاڵ به له‌ش ده‌به‌خشێت. ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ دووربێت له‌نه‌خۆشییه‌كانی خوێنبه‌ره‌كان و، ڕه‌ق بوونی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ.
پێنجه‌م- دروستكردنی خانه‌ی ته‌ندروست: خواردنی یه‌ك مۆز له‌ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی 20%ی پێویستی له‌ش له‌ڤیتامین بی-6 دابین بكرێت. ئه‌وه‌ش به‌شداری ده‌كات له‌دروستكردنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كه كۆنترۆڵی شه‌كرده‌كات له‌خوێندا. ترشه ئه‌مینییه‌كانیش دروست ده‌كات كه خانه‌ی ته‌ندروستی له‌ش دروست ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م- بۆچاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی: مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزای ئاسن. ئه‌و ماده‌یه‌ش هیمۆگڵۆبین له‌خڕۆكه سوره‌كانی خوێندا زیاد ده‌كات و، به‌وه‌ش چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی ده‌كات.
حه‌وته‌م- باشتركردنی مه‌زاج: خواردنی یه‌ك مۆز بڕی 27 میلیگرام له ماده‌ی مه‌گنیسیۆم بۆ له‌ش دابین ده‌كات. ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ده‌رونی ومه‌زاجییه‌وه بارودۆخی مرۆڤ باشتر ده‌كات. واده‌كات خه‌وێكی ئارامت هه‌بێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ی كه مه‌گنیسیۆم له له‌شیاندا كه‌مه، تووشی كه‌مخه‌وی و ڕاڕایی ده‌بن.