به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی په‌روه‌رده‌ هۆشداریی ده‌داته‌ كاندیدانی سه‌رفه‌رنه‌كردووی پڕۆژه‌ی توانا سازیی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی په‌روه‌رده‌ هۆشداریی ده‌داته‌ كاندیدانی سه‌رفه‌رنه‌كردووی پڕۆژه‌ی توانا سازیی
15ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كاندیدانی سه‌فه‌رنه‌كردووی تواناسازی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ تا 20ی ئاب به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پاڵێوراوانی هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن ئه‌گینا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌:
به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، ژماره‌ ( 7208) ی به‌رواری 24/7/2013 و ئاماژه‌ به‌ نووسراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان. ژماره‌ (3436) ی 21/7/2013 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی په‌روه‌رده‌ ، ئاگاداری پاڵیوراوانی پڕۆژه‌ی تواناسازی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ تائێستا سه‌رفه‌ریان نه‌كردووه‌، ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تا به‌رواری 20/8/2013 به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی پاڵیوراوانی هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ نه‌بن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو نه‌ده‌ن به‌ وه‌زاره‌ت، بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌چێت.
Top