هه‌ولێر...سمینارێك له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى به‌رِێوه‌چوو
له سیمناره‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى و متمانه به‌خشین دواى ئه‌وه‌ى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى په‌یرِه‌وكردنى كاره‌كانى دڵنیایى جۆرى و متماته به‌خشین له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى ئاماده‌بووان كرد، ئاماژه‌ى به‌لایه‌نه باشه‌كانى پرِۆسه‌كه‌ش كرد ووتى: به‌هۆى په‌یرِه‌وكردنى ئه‌و سیسته‌مه له زانكۆكانى كوردستان، ده‌توانرىَ ئاستى كوالیتى زانكۆكان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و كادیرى باشتر بۆ كۆمه‌ڵگه دروست بكرێت.
هه‌ر له میانه‌ى سمیناره‌كه‌یدا د.شێروان نورى غفور ئاماژه‌ى به‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه رِوبه‌رِووى پرِۆسه‌ى دڵنیاى جۆرى ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ر بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان، به‌ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن له زانكۆكانى كوردستان، هه‌روه‌ك خستنه‌رِووى پلانى داهاتووى كاركردنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌شێكى دیكه‌ى سمیناره‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى و متمانه به‌خشینى پێك هێنا.
له كۆتایى سیمیناركه‌شیدا د.شێروان نورى راگه‌یاند: زانكۆ ئه‌هلیه‌كان شانبه‌شانى زانكۆ حكومیه‌كان ده‌توانن رِۆڵێكى گه‌وره بگێرِن له گه‌شه‌پێدانى خوێندن و فێربوون له كوردستان و بونیادنانى دوارۆژێكى گه‌ش بۆ خوێندكاران و قوتابیانى كوردستان و پێًگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى سوود به‌خش و به‌توانا.