دوو زاناى ئەمریکى، براوەى خەڵاتى نۆبڵى کیمیاى ئەمساڵن
رۆبرت لەفتکۆویتس و برایان کۆبیلکا، دوو زاناى ئەمەریکایى بوارى کیمیا، لەلایەن کۆمیتەى بەڕێوەبەرى خەڵاتى نۆبڵ، وەک براوەى خەڵاتى ئەمساڵ، لە بوارى کیمیادا، دەستنیشان کران.
کۆمیتەى نۆبڵ، لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەیەوە گوتى، ئەم دوو زانایە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بەشێک لە وەرگرەکانى پرۆتین لە لەشى مرۆڤدا کردووە و ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دەبێتە هۆى ئەوەى دەرمانى نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، کارامەتر و ئاسەوارى خراپیان کەمتر بێت.
-PNA