سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كریستیانانی كوردستان و عێراق كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 12ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیيان بۆ دەخوازم."

لە پەیامەكەیدا، سەرۆكی حكوومەت جەختی لەوە كردووەتەوە، كە "كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان، زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین."

لە كۆتاییشدا، دووبارە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە كریستانەكان پیرۆز دەكات و دەڵێت: "هەمیشە لە خۆشیدا بژین."

Top