خۆپیشاندان و ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی سربیا

خۆپیشاندان و ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی سربیا

  

ڕۆژی دووشەممە 23ی کانونی یەکەم، خەڵکی سربیا لە شاری بەلگرادی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حکومەتی ئێستا هاتنە سەر شەقامەکان و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، نزیکەی 29 هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

ئەم ناڕەزایەتیانە دوای داڕمانی سەقفی وێستگەی شەمەندەفەر لە شاری نۆڤی ساد لە باکووری ئەو وڵاتە دەستی پێکرد کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٥ کەس و لە ماوەی حەوت هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوام بووە.

خۆپیشاندەران ئەو ڕووداوە دەخەنە ئەستۆی گەندەڵی بەربڵاو و بێباکی لە نۆژەنکردنەوەی وێستگەی شەمەندەفەرەکەدا کە لە ساڵانی ڕابردوودا دووجار نۆژەنکرابووەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەیوەست بە کۆمپانیا چینییەکان.

تا ئێستا ١٣ کەس لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا دەستگیر کراون، کە وەزیرێکی حکوومەتیشی تێدایە، بەڵام ئازادکردنی ئەم وەزیرە گومانی گشتی لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان زیاتر کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top