بۆیەكەم جـــار توانرا پەیوەندی لەنێوان دووكەس ئاڵوگۆڕ بكرێت لە خەونەكانیاندا زانیاری بگۆڕنــەوەو.

بۆیەكەم جـــار توانرا پەیوەندی لەنێوان دووكەس ئاڵوگۆڕ بكرێت لە خەونەكانیاندا زانیاری بگۆڕنــەوەو.

بۆ یەكەم جـــار توانرا پەیوەندی لە نێوان دووكەسدا ئاڵوگۆڕ بكرێت و لە خەونەكانیاندا زانیاری بگۆڕنــەوە.

لە داهێنانێكی پێشكەوتووی REMspace: دروستكردنی یەكەم پەیوەندیی نێوان دووكەسە لە خەونەكاندا، لە تاقیكردنەوەیەكی پێشكەوتوودا توێژەرانی REMspace كە بنكەی لە كالیفۆرنیا هەیە، دەستكەوتێكی مێژووییان بەدەست هێنا، نیشانیان دا كە خەونە ڕوونەكان (lucid dreams) دەتوانرێت بە ڕەهەندی نوێی پەیوەندی و توانای مرۆڤایەتی بخرێتە ڕوو، بەشداربووان بە سەركەوتوویی لە ڕێگەی خەونەكانیانەوە لە تاقیكردنەوەیەكی پێشكەوتوودا لە لایەن Sillicon Valley startup.بە بەكارهێنانی ئامێری تایبەتی دیزاینكراو زانیارییان ئاڵوگۆڕ كرد، بە جۆرێك دووكەس پەیامێكی سادەیان ئاڵوگۆڕ كرد لەخەونە ڕونەكانیاندا، خەونە ڕوونەكان (lucid dreams) كاتێك ڕوو دەدەن كە مرۆڤ ئاگادارە كە خەون دەبینێت، لە كاتێكدا هێشتا لە حاڵەتی خەوتندایە.

ئەم دیاردە لە كاتی خەوی REM ڕوو دەدات و ژمارەیەك بەكارهێنانی شاراوەی هەیە لە چارەسەركردنی كێشە فیسیۆلۆژییەكاندا، لە توێژینەوەیەكدا پێشتر REMspace دەری خست كە هەستەوەرەكانی electromyography ی دەموچاو دەتوانن دەنگە دیاریكراوەكان لە خەوندا بدۆزنەوە. ئەمە بووە هۆی پەرەپێدانی Remmyo، زمانێكی خەون كە دەتوانرێت لە ڕێی هەستەوەرە هەستیارەكانەوە بدۆزرێتەوە.

 

 

Top