خۆپیشاندانی چالاکانی چەپ دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان

خۆپیشاندانی چالاکانی چەپ دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان

 

کۆمەڵێک لە چالاکانی چەپ شەوی یەکشەممە 27ی ئەم مانگە لە بەردەم وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە تەلئەبیب کۆبوونەوە و دژی کردەوەکانی ئەو وڵاتە لە غەززە و لوبنان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەم خۆپیشاندانانە لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حەماس لە غەززە و لە شەڕدایە لەگەڵ حزبوڵڵا لە لوبنان.

داتاکانی مانگی دەستکردی ڕادار دەریدەخەن لە ئەنجامی چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، بڕی ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بە باڵەخانەکانی لوبنان گەیشتووە زیانەکانی ساڵی پێشووی تێپەڕاندووە.

بەپێی زانیارییەكانی مانگی دەستکردی ڕادار پێدەچێت لە نێوان ٢ بۆ ١٤ی ئۆكتوبەری ٢٠٢٤ زیاتر لە ٣٦٠٠ بینا لە بەیروت زیانیان پێگەیشتبێت یان وێران بوون.

ئەم ژمارەیە لە ٥٤٪ی لە كۆی گشتی بەشێکە لە ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: کە تا ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ زیاتر لە ٣٧ هەزار کەس کە ٣٥ هەزار و ٥٦٢ هاووڵاتی فەلەستینی و هەزار و ٤٧٨ کەسیان ئیسرائیلی بوون لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top