سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جۆیس بلەو بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، پرسه و سهرهخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خاتوو بلەو دەکەم."
دەشڵێت: "خاتوو جۆیس بلەو، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی بەرهەم و لێکۆڵینەوە و چاپکراوەکانیدا، خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کردووە."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت راشی گەیاندووە: "خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت."