لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران ٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران ٨ کەس گیانیان لەدەستدا

 

جاک بیلانت، پارێزگاری پاس دی کالێ لە باکووری فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵی ئینگلیزی لە فەرەنساوە بەرەو ئینگلتەرا بپەڕنەوە، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بەلەمە 59 کەسی هەڵگرتبوو کە هاووڵاتی وڵاتانی ئەریتریا، سودان، سوریا، ئەفغانستان، میسر و ئێران بوون و لەم ڕووداوە ترسناکە، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

هەروەها بیلانت ڕایگەیاند، کە ٦ کۆچبەری نایاسایی بریندار بوون کە لەنێویاندا منداڵێکی ساوایە، کە باری تەندروستی ناجێگیرە؛

هەروەها لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top