خۆپیشاندانی گەلی هۆڵەندا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
سەدان کەسی هۆڵەندی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە شەقامەکانی ئۆترێخت خۆپیشاندانیان کرد.
سەدان کەس لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆمەڵکوژیی غەززە و ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە گەلی فەلەستین خۆپیشاندانیان کرد.
هەموو هەفتەیەک لە شارێکی هۆڵەندا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بەڕێوەدەچێت و لەم هەفتەیەدا سەدان کەس لە شاری ئۆترێخت کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران بە ڕەخنەگرتن لە پشتیوانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی هۆڵەندا و ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا لە ئیسرائیل سەرەڕای هێرشەکانی سەر غەززە، ڕایانگەیاند، کە پێشنیار دەکەن دامەزراوە و دادگا نێودەوڵەتییەکان دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل