نەیجیریا ٨ هاووڵاتی چینیی بە تۆمەتی "کانگاکردنی نایاسایی" دەستگیرکرد

نەیجیریا ٨ هاووڵاتی چینیی بە تۆمەتی

  

لە ویلایەتی ئەبیا لە نەیجیریا هەشت هاووڵاتی چینی بە تۆمەتی کانگاکردنی نایاسایی دەستگیرکران.

وەزارەتی کانەکانی حکومەتی نەیجیریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە ٨ هاووڵاتی چینی کە سەرقاڵی کانگایەکی نایاسایی بوون لە ویلایەتی ئەبیا لە نەیجیریا، دەستگیرکران و درانە دادگای فیدراڵی لە ئەبوجای پایتەختی ئەم وڵاتە.

ئەم وەزارەتە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم کەسانە چوونەتە زیندان، جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەتی نەیجیریا کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کانگا نایاساییەکان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە چالاکییە نایاساییەکانی کانگا لە نەیجیریا هەم زیان بە سروشت دەگەیەنن و هەم دەبنە هۆی لەناوچوونی ئەشکەوتەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top