گۆڕانكاری كەش و هەوای ئەوروپای وشك كرد
April 2, 2024
رەنگا و ڕەنگ
گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە جیهاندا بوونەتە جێی سەرسامیی زانایانی كەشناسی، بەهۆی ئەوەی لە كیشوەری ئەوروپا پلەی گەرمی بەرز بووەتەوە و لە كەنداوی عەرەبیشدا تەزرە و بارانی بە خوڕ دەبارێت، بەشێك لە كەناڵە ئاوییەكانی ڤینیسیای ئیتاڵیا وشك بوون، چەند هەفتەیەكە كەشوهەوایەكی وشكی زستانە نیگەرانی درووست كردووە لە ئیتاڵیا، ئەمەش پاش كاریگەرییەكانی وشكەساڵیی هاوینی ڕابردوو، هاوكات بەهۆی كەمیی ڕیژەی بەفربارین لە بەرزاییەكانی چیای ئالپ و كەمبوونەوەی بۆ نیوەی ڕێژەی ئاسایی بارینی ساڵانە، ئەمانە سەرجەمیان بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاو و كاریگەرییەكانی لەسەر كەناڵە ئاوییەكانی ڤینیسیا درووست كردووە و، وای كردووە هاتووچۆی بەلەمەكان بووەستێت لەبەشێك لە ناوچەكاندا.