گوارەكان چاودێری پلەی گەرمی خانمان دەكەن
گوارەی گەرمی Thermal Earring، بە ئامێرێكی بچوكی بێتەل بە بەردەوامی چاودێریی پلەی گەرمیی گوێچكە دەكات. ئەم ئامێرە داهێنەرە، قەبارەی نزیكەی گیرەی كاغەزێكە (paper-clip) و تەمەنی پاترییەكی 28 ڕۆژە، وا دەردەكەوێت سەركەوتوبێت لە بەكارهێنانی جۆراوجۆردا، وەك پلانی ئاسایی ڕۆژانە، فشاری دەروونی، خواردن و وەرزش. بە پێچەوانەی كاتژمێرە زیرەكەكان، وردتر هەستكردن بە پلەی گەرمی دەستنیشان دەكات، بەتایبەتی لە كاتی پشوودا. دیزاینە پتەوەكەی و بەكارهێنانی توانای كارای، وا دەكات كە گونجاو بێت بۆ جلوبەرگی ڕۆژانە. تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان پێشنیاری ئەوە دەكەن كە دەتوانێت بە شێوەیەكی كاریگەر چاودێریی (تا) بكات و جیاوازیی پلەی گەرمی بدۆزێتەوە، كە پەیوەستە بە چالاكییە جیاوازەكان، لە كاتێكدا هێشتا لە قۆناغی توێژینەوەدایە، ئامانجی تیمەكە ئەوەیە كە زیاتر پەرە بە ئامێرەكە بدات بۆ بەكارهێنانی توانای بازرگانی، لەگەڵ پلاندا بۆ یەكخستنی تایبەتمەندییەكانی چاودێریكردنی تەندروستیی زیاتر و دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی بەردەوام.