لەناوچوونی زیاتر لە 14 هەزار هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئوسترالیا

لەناوچوونی زیاتر لە 14 هەزار هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئوسترالیا

 

 

 

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەكی گەورەی دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا زیاتر لە ١٤ هەزار هێکتار زەوی سووتا و بووە خۆڵەمێش.

زیاتر لە 14 هەزار هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ویلایەتی ڤیکتۆریا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا کە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە، بووەتە خۆڵەمێش.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی « The Age »، هەزار كارمەندی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ویلایەتەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان.

جاسینتا ئالن، سەرۆکی ویلایەتی ڤیکتۆریا لە پۆستەکەیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: زیاتر لە 14 هەزار هێکتار زەوی لەم ئاگرکەوتنەوانەدا سووتاوە، هەروەها لە ناوچە جیاجیاکان هۆشداری داوە كە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، بای بەهێز ئاگرەکەی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات پاڵنا و شارۆچکەکانی دەوروبەری شاری بوفۆر مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top