لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە ناوەندی تورکیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

قایمقامی قەستموونی ژمارەی بریندارانی ئەم ڕووداوەی بە ٣٣ کەس ڕاگەیاند و ڕایگەیاند، كەلە نێو کوژراوەکاندا هیچ گەشتیارێک نییە.

ئەم پاسە کە تا ئێستا ناسنامەی شوفێرەکەی ئاشکرا نەکراوە ، لەکاتی ڕۆیشتن لە ڕێگا دەرچووە و لە ناوچەیەکی گوندنشین وەرگەڕاوە.

بەپێی زانیارییەکان دەستبەجێ هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنەکە کراون و بریندارەکان لە پاسەکە دەرهێنراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە.

هەروەها وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە و هۆکارەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top