هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم

 

 

 

بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سنووریی کەرەم ئەبو سالم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە 3 کەس کوژران.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم، ٣ کەس کوژران کە یەكێك لە كوژراوەكان بەناوی گاسان گابین بەڕێوبەری ئەم دەروازیەیە.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل یان میسر هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هێرشە نەداوە.

ئیسرائیل دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە لە 12ی کانوونی دووەم بۆ یەکەمجار دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمی داخست.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت، كە کەرەم ئەبو سالم تاکە دەروازەی بازرگانییە لە دەرەوەی غەززەی گەمارۆدراو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top