دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی دژی شەڕ لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا

دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی دژی شەڕ لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا

 

 

ڕۆژی سێشەممە 12ی کانونی یەکەم، ئەفسەرانی پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵێک خۆپیشاندەریان كەلە دژی بەردەوامیی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بوون و پاڵپشتی واشنتۆن بۆ تەلئەبیب دەستگیرکرد.

خۆپیشاندەران بە دروشمی "هەرئێستا شەڕ ڕاگرن" لە دەروازەی باڵەخانەی فیلیپ هارت لە ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببوونەوە، هەروەها دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆنگرێسیان گرت بۆ ئەوەی سیناتۆرەکان نەتوانن بچنە ناو بینای کۆنگرێسەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كەهەر لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، پۆلیس بەلانیکەم سێ جار لە دەروازەی کۆنگرێس لەگەڵ خۆپیشاندەرانی پشتیوانی لە حکومەتەکەی جۆ بایدن تێکهەڵچوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top