بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا بەرەو پەناخوازان، منداڵێک گیانی لەدەست دا

بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا بەرەو پەناخوازان، منداڵێک گیانی لەدەست دا

 

  

 

ڕۆژی دووشەممە 4ی کانونی یەکەم، کۆمەڵێک سووری کە هەوڵیان دەدا لە ناوچەی حەسکەوە سنووری ڕۆژئاوا ببڕن، لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە تەقەیان لێکرا.

ئەم تەقەکردنە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ بە ناوی "ڕەعد مەلەک یەعرەب" و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی پێکدادانەکان لەسەر سنووری تورکیا و سوریا، کە دەگوترێت تەنها لە مانگی تشرینی دووەمدا ژمارەی برینداران بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا گەیشتووەتە ٣٧ کەس ، و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top