مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە

ئەمڕۆ شەممە 2/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لە پێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردەوە.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.

Top