پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌لۆ
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌لۆ،
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ( عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌لۆ ) جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و هاوكار و به‌ڕێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و خزمانی ده‌لۆ ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( عه‌بدولقادر ده‌لۆ ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ كه‌سوكار و دۆستانی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
26ـی تشرینی دووەمی 2023

Top