ژمارەی كوژراوانی كارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ 88 كەس زیادی كرد

ژمارەی كوژراوانی كارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ 88 كەس زیادی كرد

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: گیان لەدەستدانی هاوکارانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە شەڕێک یان ململانێیەکی سەربازیدا گەیشتە 88 كەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ٨٨ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژراون، بەمەش ئەم ململانێیە بووەتە کوشندەترین ململانێ تا ئێستا بۆ هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە و ناوی کوژراوانی ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئەمە زۆرترین ژمارەی قوربانیانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە تا ئێستا لە شەڕێکدا تۆمار بکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم ژمارەیە تەنیا پەیوەندی بە ستافی ئەم ڕێکخراوەوە هەیە و گیانلەدەستدانی ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی دیکە ناگرێتەوە.

 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top