فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی تورکیا گەیشتنە ئازەربایجان
ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی جۆری F-16ی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە مەشقی هاوبەش لەگەڵ ئازەربایجان چوونەتە ئاسمانی ئەم وڵاتە.
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-16ی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕێکی هاوبەشدا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
فڕۆکە جەنگییەكانی سوپای تورکیا بەشداری لە مانۆڕی هاوبەشی "مستەفا کەمال ئەتاتورک ٢٠٢٣" دەکەن.
مانۆڕی "مستەفا کەمال ئەتاتورک ٢٠٢٣" بەبۆنەی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمار لە تورکیا لە ٢٣ تا ٢٥ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە بەشداری سوپای تورکیا و ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
ئەم مانۆڕە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی زەمینی و ئاسمانییەكانی هەردوو وڵات لە بەشێک لە ناوچەکانی ئازەربایجان، نەخجوان و قەرەباغ بەڕێوە دەچێت.
گوڵان: سەردار خەلیل