ئیسرائیل: بەم نزیکانە هاوکاری مرۆیی لە ڕێگەی میسرەوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت

ئیسرائیل: بەم نزیکانە هاوکاری مرۆیی لە ڕێگەی میسرەوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت

 

حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە لە ڕێگەی میسرەوە "بەم زووانە" دەستپێدەکات.

ئۆفیر جندلمان، وتەبێژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، كە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە لە ڕێگەی میسرەوە "بەم زووانە" دەستپێدەکات.

جندلمان، هیچ زانیاری لەبارەی كاتی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان نەدا.

وتەبێژی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل "دژی ئەو هاوکارییانە نییە کە لە ڕێگەی میسرەوە بۆ غەززە دەنێردرێن"، گوتیشی "ئیسرائیل دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئەم یارمەتییە لەلایەن حەماسەوە دەستی بەسەردا نەگیرێت".

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل ئاگادارە کە هەوڵە سەربازییەکانی بۆ لەناوبردنی حەماس کات دەخایەنێت، گوتی: بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن.

لە درێژەی قسەکانیدا: ناکرێت چارەسەرێکی کاتی و نیمچە کاتی بەدەستبهێنین کە ڕێگە بە حەماس بدات لە ماوەیەکی کورتدا هێرشی هاوشێوە ئەنجام بدات."

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top