راگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سەبارەت بە رەوشى ئێستای كه‌ركووك
- جەماوەرى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- کەرکووکییە وڵاتپارێزو خۆڕاگرەکانى کوردستان ...
چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێ لایه‌ن و گرووپی توندڕه‌و و دژ به شاری كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌كه‌ی، پشێوی و دووبه‌ره‌كیان له پارێزگاكه دروستكردووه، به‌مه‌ش ئاسایش و ئارامی شاره‌كه‌یان تێكداوه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێ چه‌كداری ميليشياكانى حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن و گرووپێكی شۆڤێنی دژ به كورد و كه‌ركووكییه‌كان رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووكیان گرتووه، به بیانووی رێگریكردن له كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتى دیموکراتى کوردستان، ئه‌نجامی ئه‌م پشێوی و دووبه‌ره‌كییه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى سڤیلى كه‌ركووك، جێگه‌ی داخه له‌جیاتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و مافخوراوی كه‌ركووك دووچاری چاره‌نووسی نادیاری له‌م جۆره بكرێنه‌وه.
كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك ده‌ستوورییه و هه‌ر رێگرییه‌ك له‌هه‌ر پارتێك بكرێ، پێشێلكردنی ده‌ستووره، هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان مافی خۆیانه باره‌گا له كه‌ركووك بكه‌نه‌وه، كوردستانییه‌تی كه‌ركووك و دڵسۆزی خه‌ڵكه‌كه‌ی و سەلمێنەرى ئەو راستییەن کە كه‌س ناتوانی كوردستانییەتى كه‌ركووك بسڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م شاره رووده‌دات ته‌نیا هەوڵى نەزۆکانەى شۆڤێنییەکان و ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی ئێستای شاری كه‌ركووكه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كورد و كوردستانیان و كه‌ركووكییه‌كانه.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ؛ زۆر بەتوندى ئیدانەى دەستدرێژییەکانى ملیشیاكانى حەشدى شەعبى و شۆڤێنییەکانى کەرکووک دژ بە هاوڵاتیانى سڤیلى کەرکووک دەکەین و، داوا ده‌كه‌ین نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزەکانى هاوپەیمانان و وڵاتانی بریاربه‌ده‌ست و حكومه‌تی عێراق و كوردستان و سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره كورده‌كانی به‌غدا، هه‌هاهه‌نگ بن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وەى ئه‌م باره ناته‌ندروسته‌ی ئێستا زیان به‌كه‌ركووكییه‌كان و گیانى پێکەوەژیان لە کەرکووک و تەواوى عێراق دەگەیەنێت، بۆیە پێویسته به‌زووترین كات ئه‌م رەوشە نالەبارە نه‌هێڵدرێ و رێگاكان بكرێنه‌وه و كه‌ركووك وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان بە بەردەوامى بكرێته شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، لەهەمان کاتدا پێویستە هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكارن و رێگرن له كردنه‌وه‌ی باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێگری ده‌كه‌ن له‌هاتووچۆی هاوڵاتیان و رێگاكانیان گرتووه و لێناگه‌ڕین هاووڵاتییانی كه‌ركووك كه‌سابه‌تی ئاسایی خۆیان بكه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و بدرێنه دادگا، هەروەها پێوێسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان په‌ند له‌و جۆره هه‌وڵه نه‌زۆك و دوژمنكارییانه وه‌ربگرن و كێشه‌كانیان بە‌لاوه بنێین و به یه‌كگرتوویی به‌رگری و پارێرگاری له كه‌ركووك و هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان بكه‌ن، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان بە ماڵبات و کەس و کارى شەهیدانى ئەمڕۆى کەرکووک رادەگەیەنین و هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
- نەفرەت لە ناحەزو دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى کوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
2 / 9 / 2023 هەولێر - باشوورى کوردستان