سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات كۆمسيۆنى عێراق سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكات
له نووسراوێكى فه‌رميدا كه به‌روارى دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌كانى عێراق له به‌روارى 2023/12/18.