زریانێکی خۆڵ لە میسر 4 کەسی کوشت

زریانێکی خۆڵ لە میسر 4 کەسی کوشت

 

 

بەهۆی زریانی خۆڵەوە لە میسر 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی زریانی خۆڵەوە لە ناوچەکانی باکووری میسر 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

کەوتنی دارێک لەسەر خانووی نیشتەجێبوون و کەوتنی کەرەستەی بیناسازی و تێکچوونی دیوارەکان بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە دەوترێت هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەن.

وەزیری گەشەپێدانی خۆجێیی میسر ئەمڕۆ باری نائاسایی ڕاگەیاند، بەهۆی زریانی خۆڵ لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەها ڕێکخراوی کەشناسی میسریش ڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی ئەم هەینییە توندی زریانی خۆڵ کەم دەبێتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top