گەردەلوول لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا ڕوویدا
لە شەوی ڕابردووەوە لانیکەم ١٦ گەردەلوول لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا تۆمارکراوە.
کەشناسی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە لە شەوی ڕابردووەوە لانیکەم ١٦ گەردەلوول لە ویلایەتەکانی لویزیانا، کۆلۆرادۆ، کانزاس، نەبراسکا و ئۆکلاهۆما ڕوویانداوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، تا ئێستا بەهۆی ئەم گەردەلوولانەوە هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیەندراوە ، بەڵام لە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون زیان بە خانوو و دوکانەکان کەوتووە.
هەروەها بەرپرسانی کەشناسی هۆشدارییان دا لە بەردەوامبوونی بارودۆخی کەشوهەوا و ڕوودانی گەردەلوول و تەپوتۆز و بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتە ئاماژەپێکراوەکان تا کۆتایی هەفتە و داوایان لە هاووڵاتییان کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل