سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری دەوڵەت بۆ هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2023/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیێڵس ئانن، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكاريى ئابوورى و پرۆژه‌كانى ئه‌ڵمانيا له بوارى په‌ره‌پێداندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرايه به‌ر باس و جه‌خت كرايه‌وه كه سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورى له عێراق گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت به‌رده‌وام بێت و پرۆژه‌ى زياتر و باشتر جێبه‌جێ بكات.
هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ئه‌ڵمانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه دۆخى ئه‌منيى شه‌نگال سه‌قامگير بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت هاوكارى بكات و پرۆژه‌ى زياتر له‌وێ ئه‌نجام بدات.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.