هاوکارییە مرۆییەکانی ئەندەنوسیا گەیشتە تورکیا

هاوکارییە مرۆییەکانی ئەندەنوسیا گەیشتە تورکیا

 

 

دوو فڕۆکە کە هاوکاری مرۆیی ئەندەنوسیایان هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی ئەدەنە نیشتنەوە.

باڵیۆزخانەی ئەندەنوسیا لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکە کە هاوکاری مرۆیی وەزارەتی بەرگرییان هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی ئەدەنە نیشتنەوە.

هەروەها یەکەم تیمی فریاگوزاری ئەندەنوسیاش لەم دوو فڕۆکەیەدا ئامادەبوون و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری "ئافاد"ی تورکیا، ڕوویان لە ناوچەی بوومەلەرزە لێکەوتوو لە پارێزگای هاتای کردووە.

ئەمە یەکەم تیمی فریاگوزاری ئەندەنوسیایە کە ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بکرێت.

باڵیۆزخانەکە ڕاشیگەیاندووە، کە بڕیارە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٩ی شوباتی ئەم مانگەدا چەند تیمێکی فریاگوزاری ئەندەنوسیا بچنە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ بە پێوەری ڕێختەر دە پارێزگای تورکیای هەژاند، کە ناوەندەکەیان لە شارەکانی پازارجیك و ئەلبوستان لە پارێزگای قەهرەمان ماڕاش بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top