سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستەنبوڵی سەركۆنە كرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستەنبوڵی سەركۆنە كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستەنبوڵی سەركۆنە كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت، خه‌ڵكی توركیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ۆكرد.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: "به‌ توندی سەركۆنەی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ ترسنۆكانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستەنبوڵ ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له‌ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا و قوربانیان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م."

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیستەنبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوە و 81 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

Top