سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلولی 2022، سەرۆک بارزانی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە (شێخ فوئاد نەقشبەندی)ـی برای خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ فوئاد نەقشبەندی و خانەوادەکەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەربڕی.

دوێنێ دووشەممە شێخ عەدنان نه‌قشبه‌ندى، کەسایەتی دیاری کوردستان کە ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمان و وەزیری پێشووی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بوو کۆچی دواییکرد.

Top