سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شانشینی یەکگرتوو دەکات
ئهمڕۆ دووشەم 12ی ئەیلوولی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حکوومەتی بریتانیا کرد و پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو لە تۆماری پرسەدا نووسی کە لە لایەن کونسوڵخانەی بریتانیاوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە.