شارەوانیی دهۆك (55) پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار تەواو دەكات

شارەوانیی دهۆك (55) پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار تەواو دەكات

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار توانراوە (55) پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ بكرێن،  سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە كە (40) پرۆژەیان لەسەر داهاتی شارەوانی بووەو (2) پرۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان تەواوكراون.

 

باسی لەوەش كردووە هەر لەماوەی ئەم شەش مانگەدا (13) پرۆژە لەسەر پێشینەی بەردەوام جێبەجێكراون، ئەمە جگە لە (20) پرۆژەی دیكە كە  خراونەتە نێو پلانەوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن.

 

لە هەمان كاتدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەوەی ئەم پرۆژانە تەواو دەكرێن ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك بەرزتر دەبێتەوە.

Top