مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.

ئەمشەوی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم.

سەرۆكی حكوومەت لە زنجیرە تویتێكدا لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆ سەر سنووری هاوینەهەوارێكی زاخۆ نووسیویەتی "هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. ئێمە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان.

مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێ هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.

سەرۆكی حكوومەت لە كۆتاییشدا نووسیویەتی هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان.

Top