ژمارەی قوربانیانی بینای ڕوخاوی پارێزگای هونان لە چین دەگاتە 53كەس

ژمارەی قوربانیانی بینای ڕوخاوی پارێزگای هونان لە چین دەگاتە 53كەس

 

 

 

بەرپرسانی چین ڕایانگەیاند: دوای حەفتەیەک لە هەوڵی رزگارکردن، 10 کەس لە ژێر خاشاکی باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە شاری چانگشا لە پایتەختی پارێزگای هونان ڕزگارکران و 53 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی بەرپرسانی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن لە 29ی نیسان کۆتایی هات و 10 کەسیش ڕزگارکراون و دوایین کەسی ڕزگاربوو ژنێکە کە دوای 132 کاتژمێر بە زیندوویی لە ژێر خاشاکی باڵەخانەی ڕووخاو دەرهێنرا. 

ئەم باڵەخانە چەند نهۆمە 700 مەتر دووجا بوو،كە لە  29ی نیساندا ڕووخا.

دوای ئەم ڕووداوەش 9 کەس بەخاوەنی بیناکەوە بەتۆمەتی کەمتەرخەمی و 3 بەرپرس لەداڕشتن و دروستکردنی بیناکە دەستگیرکراون و 5 كەسیش لە کۆمپانیای پشکنین دەستگیر كراون كە لێدوانی هەڵەیان سەبارەت بەئاسایشی هەرێمی میواخانەی لە نێوان نهۆمەکانی 4 و 6 دابوو دران بە دادگا.

شی جین پینگ سەرۆکی چین فەرمانی دا كە"دانیشتوانی  بیناكە بە هەر نرخێک بێت ڕزگار بکرێن" و "دەبێت ئەو دەسەڵاتدارانەی پەیوەندییان بەم ڕووداوەوە هەیە بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن" .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل   

Top