سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له خوشك و برايانى مه‌سيحى ده‌كات
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قيامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خۆشى و ئاسووده‌يى بهێنێت، سه‌قامگيرى و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت و هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن.
له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ينه‌وه كه مێژووى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه. به ڕێزه‌وه له ئاماده‌يى و ڕۆڵ و پێگه‌ى خوشك و برايانى مه‌سيحيمان ده‌ڕوانين كه وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى دێرين و ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و عيراق به درێژاييى مێژوو به‌شدارييه‌كى كارايان له بنياتنان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى وڵات‌دا هه‌يه.
هيوادارين جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌موومان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و يه‌كڕيز، به به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، پێكه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانين.
جه‌ژنى قيامه‌ت له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/16