ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ڕازی بوون فشار بخەنە سەر ڕووسیا
گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا گوتی: سەرکردەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا و ئیتالیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتوون بۆ بەردەوامبوون لە فشارەکانی سەر ڕووسیا بۆ ئاگربەست و کشانەوەی سەربازەکانی لە ئۆکرانیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: كە سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف شولتز و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانـیا و ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتالـیاش ڕازی بوون بە بەردەوامدان بە سزا قورسەكانی سەر ڕووسـیا.
وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوان هەروەها جەختیان لەسەر ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا کردەوە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییە زۆر پێویستەكان بدات بۆ گەلی ئۆکرانیا و دروستكردنی ڕێڕەوی مرۆیی تەواو کاریگەر دروست بکات، بەتایبەتی لە شاری ماریۆپل.
لە کۆتـاییدا، سەرکردەکان گفتوگـۆیـان کرد دەربارەی پێوانەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزە و چارەسەرکردنی وزە.
گوڵان: سەردار خەلیل