په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا
ئه‌مڕۆ شازده‌ى ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه يادى زياتر له پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. ئه‌وان به‌رله 34 ساڵ له يه‌كێك له سامناكترين تاوانه‌كانى مێژوودا، بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عيراق كه به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كيميايى، دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌زارانى ديكه‌ش بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه هه‌ر يه‌كێكيان چيرۆك و به‌سه‌رهاتێكى دڵته‌زێنى هه‌يه.
كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تايه سيمبولى سته‌ملێكراويى ميلله‌تێكى قوربانييه، كه ته‌نيا تاوانى ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر خاكى ڕه‌سه‌نى خۆى و له‌ژێر ئاسمانى خۆي‌دا، داواى ژيان و ئازادى و دادپه‌روه‌رى ده‌كات. ميلله‌تێك كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له مێژوو و شارستانيى ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه و هه‌ميشه ده‌ستى دۆستايه‌تى و مرۆڤپه‌روه‌رى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان درێژ كردووه.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵێكى ديكه‌ى بێهووده و بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه به خۆڕ‌اگرى مايه‌وه و ئيراده‌ى ژيان و هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌واميى گه‌لى كوردستان، شكستى به خه‌ياڵى ئه‌وان هێنا و بۆ ژيان و ئازادى و سه‌رفرازى تێهه‌ڵچووه‌وه.
ده‌بێ له‌م هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا داوا ده‌كه‌ين ده‌وڵه‌تى عيراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌نديى ياساييى خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين دووباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، يه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕێگه له به‌كارهێنانى بگيرێت.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه: باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن تا ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدرالى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين، هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، بيانكه‌ينه ڕێنيشانده‌ر.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
16ى ئازارى 2022