مەسرور بارزانی: "لە دوو ساڵی رابردوو 81 ملیۆن دۆلار بۆ 8 نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج کراوە"
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە دوو ساڵی رابردوو 81 ملیۆن دۆلار بۆ هەشت نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج کراوە.
لە رۆژی جیهانی شێرپەنجە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پهیامێكی له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتهر" بڵاوكردهوه و نووسیویهتی "دڵخۆشم بە چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە و رزگاربوونیان لەو نەخۆشییە".
له تویتهكهیدا سەرۆکی حکوومەت ئاماژهی بهوهش كردووه، پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە و چاکبوونەوەیان.
ئەو بوجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی رابردوو بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەی تەرخان کردووە، نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و ئەو نەخۆشانەشی لە دەرەوە روویان کوردستان کردووە سوودیان لێوەرگرتووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان 81 ملیۆن دۆلار بۆ 8 نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە تەرخانکردووە، بۆ کڕینی ئامێر و کەلوپەلی پێویست. حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندووه، لەمەودواش لە هاوکاریکردنیان بەردەوام دەبین.