د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا : به‌ئامانجگرتنی‌ نوسینگه‌كه‌مان له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌ ترسنۆكه‌كانه‌وه‌ له‌وره‌ی‌ نیشتمانیمان و كاركردنمان له‌ناو ده‌زگای‌ یاسادانان له‌خزمه‌تی‌ هاوڵاتیاندا كه‌م ناكاته‌وه‌

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران زۆربه‌توندی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ ئه‌وكرده‌وه‌تیرۆریستییه‌ی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 19/1/2022 ده‌كات كه‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ به‌ڕێزیانی‌ له‌كه‌ركوك كرده‌ ئامانج هه‌وڵێكی‌ ترسنۆكانه‌‌یه‌‌ بۆتێكدانی‌ ئارامی‌ وسه‌قامگیری‌ شاره‌كه‌ .
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌م كاره‌ترسنۆكانه‌یه‌ و وتیشی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ نوسینگه‌كه‌مان له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن تتیرۆریسته‌ ترسنۆكه‌كانه‌وه‌ له‌وره‌ی‌ نیشتمانیمان و كاركردنمان له‌ناو ده‌زگای‌ یاسادانان له‌خزمه‌تی‌ هاوڵاتیاندا كه‌م ناكاته‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ داوای‌ له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد دوای‌ تیرۆریستان وشانه‌ نوستووه‌كانیان بكه‌وون وچاره‌سه‌ری‌ پێشێلكارییه‌كانیان بكه‌ن وئه‌ركی‌ هه‌واڵگری‌ چڕتربكه‌نه‌وه‌ .

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2022

Top